منداڵێکی ساوا بەچوار قۆڵ‌و چوار قاچ‌و دوو دەموچاو لەدایکبوو

هەمەڕەنگ

28/07/2024‌ 2055 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژی 25ی تەمموز، ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، منداڵێکی هیندی بەچوار قۆڵ‌و چوار قاچ‌و دوو ڕوخساری لەدایکبوەو دوای پێنج سەعات لەدایکبونیشی گیانی لەدەستداوە.


ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، منداڵەکە لەباکوری هیندستان لەنەخۆشخانەی شاری سیتاپور لەویلایەتی ئۆتار پرادێش لەدایکبوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم ناتەواوییە زۆر دەگمەنەو تائێستا لەزانستی زپیشکییدا ناوی نییە. ئەمەش لەبەرئەوەی دوو کۆرپەلە پێکەوە گەورەبون، دەست‌و قاچەکانیش لەسکی منداڵی دوەمەوە لکاون‌و دەردەکەون.

وەک دەرکەوتوە دایکی منداڵەکە پشکنینی پێویستی بۆ نەکراوە، بۆیە لەدایکبونی منداڵێکی لەو شێوەیە بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەکە وەک سوپرایزێک وابوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، کاتێک ستافی پزیشکیی ئەو منداڵە تازە لەدایکبوە نائاساییەیان بینیوە، ئەوەندە توشی سەرسوڕمان بون، سەرەتا لەنەخۆشخانە دەریانهێناو گواستیانەوە بۆ دەرەوە. دواتر دەرکەوت کە منداڵەکە ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی خواردن بخوات‌و گیانی لەدەستدا.

و: ئاکۆ ئاڵی