شارپرێس:
ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا یەکینەکانی سوپای ئۆکرانیا لەژمارەیەک میحوەری هێڵی پێشەوە 128ڕوبەڕوبونەوەی سەربازییان دژ بەهێزەکانی ڕوسیا ئەنجامداوە، باس لەوەشکراوە کە توانراوە 52 هێرش بەئاڕاستەی پۆکرۆڤسک لەکەرتی ڕۆژهەڵاتو 17 هێرش بەئاراستەی تۆریتسکو 10 هێرش بەئاراستەی کراماتۆرسک تێکبشکێنن.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ئهركانى گشتى سوپاى كیێڤ ئاشكرایكردوه، هێزەکانی ئۆکرانیا لەژێر فشارێکی زۆردان لەبەرەی پۆکرۆڤسک، لەکەرتی ڕۆژهەڵاتی میحوەرەکە سوپای ڕوسیا ڕۆژانە دەیان هێرش ئەنجامدەداتو شهڕێكى قورس ههیه.
لەکاتێکدا پلاتفۆرمی دیپ ستەیت کە لەسوپاوە نزیکە جەخت لەوەدەکاتەوە، هێزەکانی ڕوسیا لەماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا پێشکەوتنو سەرکەوتنیان لەسەر زەوی بەدەستهێناوە، دیارترینیان لەنزیک شارۆچکەکانی کراسناهۆریڤکاو نۆڤا ئەلێکساندەرڤیکا لەپارێزگای دۆنێتسک.
پلاتفۆڕمەکە باسی لەوەشکردوە، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دیارترین ڕوی شەڕی نێوان هەردولایە، بەشێوەیەک بەگوێرهى قسەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕوسیا لەماوەی هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنەسەر ناوچەکانی ئۆکرانیا، هەروەها زیاتر لە700 بۆمبی ئاسمانیی ڕێنماییکراویان بەکارهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرانیا ئاشکرایکردوە، لەڕێگهی درۆنەوە لەقوڵایی ڕوسیادا کۆگاکانی نەوتو فڕۆکەخانە سەربازییەکانیان کردوهتە ئامانجو دەشڵێت، "ئەو ئەنجامەی ویستویانە بەدەستیانهێناوەو زیانیان بەو دامەزراوانە گەیاندوە کە پاڵپشتی لۆجستیکیی سوپای ڕوسیا دەکەن".
