شارپرێس:
نەتەوەیەکگرتوەکان لەنوێترین ڕاپۆرتیدا كه تایبهته بهشەڕی غەززە ئاشكرایكردوه، ئیسرائیل سەگ بەردەداتە ئەو فەڵەستینییانەی بەدیل دەیانگرێت، دهشڵێت:"ئەو فەڵەستینیانەشی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون، لهزیندان ئەشکەنجەیان دهدات".
بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوى نەتەوەیەکگرتوەکان کە ئەمڕۆ لەژنێڤ بڵاویکردوەتەوە دهڵێت:"لەوەتەی شەڕی غەززە دەستیپێکردوە، ئەو فەڵەستینیانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون لەگرتوخانە نهێنییەکان، زیندانیکراون، بەخراپی ڕەفتاریان لەگەڵ دەکرێتو ئەشکەنجە دەدرێنو سهگیان تێبهردهدرێت".
ڤۆلکەر تورک کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لەنەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاندوە، ئەو بەڵگەنامانەی نوسینگەکەی لەگەڵ هەندێک لایەنی دیکە کۆیانکردوەتەوە ئاماژە بەدۆخێکی تۆقێنەر دەکەن، لەوانە ئەشکەنجەدان بەشێوەی خنکاندن بەئاو، تێبەردانی سەگ لەو جۆرە ئەشکەنجەدانانەیە کە لەگرتوخانەی ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان دەکرێت.
ئەو کۆمسیارە باڵایەی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەو ڕەفتارو شێوازەی لەگرتوخانەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بەزیندانییە فەڵەستییەکان دەگیرێتەبەر، پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی دەستەی کاروباری دیلو ئازادکراوەکانی حکومەتی فەڵەستینو ڕێکخراوی دیلە فەڵەستینییەکان، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی عەززە تائێستا نۆ هەزارو 870 فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیل دەستگیرکراون.
