شارپرێس:
ڕێنماییە تەندروستییە جەستەییەکان لەبەریتانیاو ئەمریکا پێشنیازی ئەوە دەکەن کە منداڵانی تەمەن 5 بۆ 18 ساڵ ڕۆژانە بۆ ماوەی 60 خولەک چالاکیی جەستەیی بکەن، هەروەک منداڵانی نێوان ساڵێک بۆ چوار ساڵ پێشنیازدەکرێت ڕۆژانە 180 خولەک چالاکیی جەستەیی بکەن، وەک ڕۆیشتنو یاریکردنو بازدان.
تەندروستیی ئێسک پێویستی بەچالاکییەکانی وەک بازدان لەسەر ترامپۆلین هەیە، هاوکات توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کورتە وەرزشکردن توانای دەرونیی گەنجان باشتردەکاتو ئاستیان لەقوتابخانەدا زیاد دەکات، هەروەک چۆن دەرکەوتوە کە لەگەڵ زیادبونی تەمەنمان، لەشجوانیی گشتیی جەستەمان پەیوەندیی بەباشتربونی زانینمانەوە هەیە.
بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە تەنها 21%ی منداڵانی ئەمریکی کە تەمەنیان لەنێوان شهش بۆ 17 ساڵدایە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێدەکەن، لەکاتێکدا لەبەریتانیا نزیکەی 60%ی منداڵانی تەمەن شهش ساڵ ڕۆژانە یەک کاتژمێر چالاکیی دەکەنو ئەم ڕێژەیەش لەگەڵ تەمەن هەڵکشاندا کەمدەبێتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی