لە چەند رۆژی رابردوودا ، ڕەشەبایەكی بەهێز سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، بەشێكی زۆری جوتیاران زیانیان پێگەیشتووە و بەشێكی زۆری بەرهەمەكانیان لەناوچوون.
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، بۆ شارپرێس گوتی، " بەهۆی بوونی بای بەهێز لەچەند رۆژی رابردوو ، لە سنورەكەمان چەندین ڕەز و باخی جوتیاران زیانیان پێگەیشتووە، بەتایبەتی بەرهەمی سێو و هەرمێ، هەمووی كەوتۆتە بن دارەكە و زیانی پێگەیشتووە."
ئاماژەی بەوەشدا، " جوتیاران ئاگاداریان كردینەوە، كە بەهۆی ئەم ڕەشەبایەوە زیانیان پێگشتووە لەسنورەكە، ئەم ناوچەیەش شوێنێكی فراوانە بەرهەمی زۆری لێیە وەك سێو و هەرمێ و گێلاس و گوێز و قەیسی و چەندین جۆری دیكە."