سەباح بزونی ، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسی بەردەوام بوونی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکە دەزانێت و هۆشداری دەدات.
سەباح بزونی بەمیدیای نزیک لە حەشدی شەعبی ڕاگەیاندووە، ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە گوندەکان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەیکەن هەوڵە تا ئەو هێزانە بە هەمیشەیی لە خاکی عێراق بمێننەوە.
دەشڵێت، حکومەتی هەرێم دەبێت بزانێت کە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق پێشێل کردنی سەروەری ئەو وڵاتەیە و دەبێ ئەو هێزانە لە عێراق دەربکرێن. گوتیشی، حکومەتی فیدراڵ تا ئێستا هاوکاریی جیدیی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لە عێڕاق نەبووە.