شارپرێس:
جارێكى دیكه بهرپرسانى باڵاى توركیا پهیامیان ئاراستهى یهكێتى نیشتمانى كوردستان كردهوه، وهزیرى بهرگرى ئهو وڵاته دهڵێت:"دەمانەوێت ئەمساڵ کۆتایی بەئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لەههرێمى كوردستان بهێنن، دهشڵێت:"قوفڵەکە دادەخەینو داواش لەیەکێتیی دهكهین پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت" داواش لهپهكهكه دهكات خۆى ڕادهست بكات.
یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لەدیدارێكى تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-عێراق، ئۆپەراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی لەباشوری کوردستانو پەیوەندیی نێوان یەکێتیو پەکەکە قسەیکرد.
گولەر وتی:"ژمارەی لیواکانی سوپای وڵاتەکەم پێشتر سێ لیوای کۆماندۆ بوو، ئێستا بۆ زیاتر لە 20 لیوای کۆماندۆ زیادکراوە، بهو هۆیهوه پەکەکەمان گەیاندوەتە دۆخێکی تەواو بێ دەسەڵات، ئهوان ناچار دەبن ئەو شوێنەی لێی دەمێنێتەوە، بەجێیبهێڵنو بڕۆن، بهڵام بۆ هەرکوێیەک بڕۆن بەردەوامدەبین لەشوێنکەوتنیان".
زیاتر لهبارهى ئۆپەراسیۆنه سهربازیهكانیان لهخاكى ههرێمى كوردستان کە نزیکەی دوو ساڵو نیوە دەستیپێکردوە، وتی، "هەموو ئامانجمان داخستنی قوفڵەکەیە، نزیکەی دوو ساڵو نیو پێش ئێستا چوینە نێو زاپ، بەهەوڵو قارەمانیێتیی سەربازانمان گەیشتینە ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنەکان بەخێراییەک دەکەین، کە پەکەکە ناتوانێت هەستی پێبکات یان کاردانەوەی بەرامبەری هەبێت، بۆیه پەکەکە یەک ڕێگەی لەبەردەمە، ئەویش خۆڕادەستکردنەوەیانە بەتورکیا".
وهزیرى بهرگرى توركیا ئهوهشى ئاشكراكرد، بەدامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق دژی پەکەکە، هەموو شتێک بەشێوەیەکی ئەرێنی گەشە دەکات وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە.
گولەر باسی قەدەغەکردنی سێ پارتی نزیک لەپەکەکەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کردو وتی:"دۆستانی عێراقیمان ئێستا لهئەنكەرەن بۆ کۆبونەوە، وەزیری دەرەوەمان، خۆمو بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی کۆبونەوەیەکی یەک ڕۆژی دەکەینو بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیشمان بەردەوامدەبین لەهەموو هەوڵێک".
لەبارەی پەیوەندیی نێوان یەکێتیو پەکەکەش وهزیرى بهرگریى توركیا وتى:"یەکێتی بەداخەوە بەگوێرهى ئەو زانیارییانەی لەبەردەستماندایە بەردەوامە لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پهكهكه، حکومەتی عێراقیش بەمە ناڕەحەتە، بەڕێز سەرۆک کۆمارمان، وەزیری دەرەوەمانو خۆم، هەرچەندە چەندینجار قسەمان لەسەر ئەم بابەتە کردوە، بەڵام کەسی پەیوەندیدار لەیەکێتی ئێستا بەردەوامە لەچالاکییەکانی لەسەر ئەم بابەتە، هیوادارین کەسی پەیوەندیدار لەوێ دەستبەجێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو پهكهكه بپچڕێنێتو ببێتە دۆست لەگەڵ تورکیاو وڵاتەکەم پێموایە باشترین ڕێڕەوی کارکردن ئەوەیە".
لەڕۆژی 3ی نیسانی 2023وە بەبڕیارێکی حکومەتی تورکیا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا ڕاگیراون؛ چەندینجاریش بڕیارەکە درێژکراوەتەوە، هۆکاری ڕاگرتنەکەش وەک تورکیا دەڵێت:''چالاکییەکانی پەکەکە لەسلێمانی چڕبونەتەوە. ئەو ڕێکخراوە دزەیکردوەتە نێو فڕۆکەخانەو ئەوەش هەڕەشەیە لەئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان".