یەکێتی دەستیگرت بەسەر بارەگاکەی مەلا بەختیار لە خانەقین

کوردستان

05/09/2024‌ 1889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

هێزێکى سەر بە یەکێتى لە خانەقین دەستیان بەسەر ئەو باڵەخانەیەدا گرت، کە بە بارەگاکەى مەلا بەختیار ناسراوبوو لە خانەقین.

 رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزێکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی لە قەزای خانەقین، دەستیگرت بەسەر ئەو بارەگایەی کە بە بارەگای مەلا بەختیار ناسرا بوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو باڵەخانەیە دوای روخانی رژێمی بەعس لە نزیک دەروازەی خانەقین بە دیوی گوندی سەوزبڵاغدا دروستکرابوو، بە بارەگای مەلا بەختیار ناسرابوو، کە ئەوکاتەی سەرپەرشتیاری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو.

هەر ئەمڕۆ، لە سلیمانى هێزەکانى کۆماندۆ دەستیان بەسەر دەزگاى چاودێر و ناوەندى ڕۆۆشنگەرى مەلا بەختیاردا گرت.