شارپرێس:
ڕۆژى 31ى ئاب (مانگى ڕابردوو) مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌مامۆستایانى ئایینى له‌پیرمام هێرشێكى توندیكردوه‌ته‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى‌و به‌خیانه‌تكارو تلیاك كێش ناوى بردوه، مامۆستایه‌كى ئایینیش دواى حه‌وت ڕۆژ ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"سه‌ربارى هێرشه‌كان بۆسه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى، هاوكات زۆر به‌خراپیش باسى ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى كرد‌و وتى: تائێستا باوەڕم بەبابەتی (جینات نەبوە) بەڵام ئێستا باوەڕی تەواوم هەیە کە نەوەکانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مەبەستی ( قوباد‌و بافڵ)ه چونەوە سەر جیناتی باپیریان بۆ خیانەت".
ڕۆژى 31ى ئاب (مانگى ڕابردوو) مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌مامۆستایانى ئایینى له‌پیرمام كۆبوه‌وه، ئه‌مڕۆش دواى حه‌وت ڕۆژ له‌و كۆبونه‌وه‌یه، مامۆستایه‌كى ئایینى له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاى ستانداره‌وه ورده‌كاریی كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئاشكراكردوه‌و له‌ڕێگه‌ى نامه‌یه‌كه‌وه هه‌موو زانیارییه‌كانى له‌نامه‌یه‌كدا نوسیوه.
مامۆستا ئایینیه‌كه نوسیویه‌تى:"بەئاماده‌بونی نزیکەی (200) مامۆستای ئایینی کە هیچ مامۆستایەکی یەکێتی تێدانەبوو، هاوكات فازڵ میرانی‌و هۆشیار زێباری‌و سیداد بارزانیش ئاماده‌بون، سەرەتا پێش هاتنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بەڕێكه‌وتن لەگەڵ وه‌زیری ئه‌وقاف، مامۆستایانی ته‌لقیندا کە لەبەرئەوەی زۆرن، ناتوانن پرسیار بکەن‌و جەنابی سەرۆک ڕاستەوخۆ کۆبونەوەی دیکەی هەیەو دەتوانن بەنوسین لەسەر وەرەقە ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو یان داواکاری بنوسن بەدواداچونی بۆ دەکرێت (نەوەک نامەکان بدرێتە مه‌سعود بارزانی بیخوێنێتەوە) دواتر زانراوە هەر لەناو هۆڵه‌كه لەکۆتایی ئەوانەی ئاگاداربون وتیان نامەکان هیچیان ناچێتە لای مه‌سعود بارزانی".
ئه‌و مامۆستا ئایینیه باسى له‌وه‌شكردوه، "پاش هاتنی مه‌سعود بارزانی، لەجیاتی بەچەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستپێبکەن، سه‌رۆكی زانایان ده‌ستیکرد بەقسەکردن‌و مەدح‌و سەنای سەرۆک‌و ڕۆژی 31 ئاب کە ڕۆژێکی مێژویی‌و پیرۆزەو دیاری خودابوو بۆ خەڵک‌و دەفعی (ئەفسەد بوو بەفاسید)، ئەگەرنا ئێستا حوسینیە لەهەولێرو دهۆک پڕدەبوو، دواتر كاك مه‌سعود بارزانی دەستی بەقسەکردن کرد‌و باسی مێژوی ڕابردوی میللەتی کوردی کرد کە چی‌یان بەسەر هێناوه‌و خیانەتیان لێکردوه، ئینجا هاتەسەر باسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو خیانەتەکانی کەچی کردوه لەگەڵ مه‌لا مستەفاو چوه‌ته ئێران‌و دواتر هاتوه‌ته‌وه‌و خۆی ته‌سلیمی مه‌لا مستەفا کردوه‌تەوە".
به‌وته‌ى مامۆستا ئایینیه‌كه، دواتر مه‌سعود بارزانى وتویه‌تى:"تائێستا باوەڕم بەبابەتی (جینات نەبوە) بەڵام ئێستا باوەڕی تەواوم هەیە کە نەوەکانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مەبەستی (قوباد‌و بافڵ) بوو، چونەته‌وە سەر جیناتی باپیریان بۆ خیانەت".
ئه‌وه‌شى باسكردوه كه سه‌رۆكى پارتى دواتر باسی خێزانی مام جه‌لالی کردوه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "مام جه‌لالیان بەتەنها لەدەرەوەی وڵات جێهێشتبوو لەنەخۆشخانە، بەبێئەوەی کەسی لەلابێ، دواتر بەکاریاندەهێناو لەسەر کورسیەک دایاندەنا بۆ ڕه‌سمگرتن، ئاوان وەفایان بۆ بابیان نەبێت، بۆ میللەتی کوردیان چۆن دەبێت".
له‌بابه‌تى سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتیدا به‌وته‌ى مامۆستا ئایینیه‌كه، مه‌سعود بارزانى وتویه‌تى:"باسی بافڵی کرد هێرشی توندیکردەسەرو دەیانجار بەدەرمانخۆر وەسفیکردو وتی: ناتوانین ڕێكه‌وتن لەگەڵ کەسێک بکەین کە تلیاک کێش بێت، هەر سه‌عاتەو لەسەر قەرارێک بێت، كارگه‌یه‌كى تلیاکیان لەدەربەندیخان داناوەو لەوێوه دەینێرنە شنگال‌و دواتر بۆ سوریا‌و ئه‌وروپاو دەینێرن".
باسی ئەوەشیکردوه، "یه‌كێتى بەهاوکاری ئێران‌و شیعەی عێراق‌و پەکەکە، دەیانەوێ پارتی لەناوببەن وەک خیانەتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کە داوای لەشای ئێران کرد وتی: بەس ناوچەی سۆرانەتیم ته‌سلیم بکە ناوچەی بادینان با بۆ ئەوان بێت، شەڕی سۆرانی‌و بادینی دەکەن.
بۆ پرسى هه‌ڵبژاردنیش مه‌سعود بارزانى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ئایینی‌دا ڕایگه‌یاندوه، "هه‌ڵبژاردنه‌كه چارەنوسسازە، چونکە بەئێران‌و شیعەی عێراق‌و پەکەکە، دەیانەێ پارتی لەناوببەن، بۆیە ئێمەش هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ئەوەی ئەم خەونەیان لەگۆڕبنێین وەکو جارانی پێشوو".
ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ى ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئاشكراكردوه باسى له‌وه‌شكردوه، "بارزانى ترسی لەئەنجامی هەڵبژاردن هەبوو وتی: ئەگەرچی توانیمان ئەوە لەکۆمسیۆن جێگیربکەین کەدەبێت بەدەست دەنگەکان لەبنکەکان هەژمار بکرێت ئنجا بچنەوە به‌غدا، بەڵام ترسمان هەیە لەوێ دەستکاریی ئەنجامەکان بکرێت لەبه‌رژه‌وه‌ندیى یەکێتی هەروەک، لەکەرکوک‌و موسڵ کرا، چونکە ئێستاش نازانین چۆن یەکێتی خیانەتی لەکه‌رکوک کرد‌و ئەو هەموو کورسیەی هێنا ئەگەر بۆیان زیاد نەکردبێت؟".
پاشان هاتەسەر بابەتی پەکەکەو وتی:"پێشتر زۆر هەوڵماندا بۆ لەیەک نزیککردنەوەی پەکەکەو تورکیا‌و سەرکەوتوش بوین، کە چومە تورکیاش لای ئەردۆغان هەوڵی موساڵەحەمداو هاتمەوە لەگەڵ موراد قەرەیلانیش قسەمکردو پێم وتن ئاگربەست ڕابگەیەنن‌و ڕایانگەیاند، بەڵام دواتر باڵێک لەناو پەکەکە هەموو ئیشەکانیان تێک‌داو کاتێک بڕیاری گۆڕینی موراد قەرەیلانیاندا بە(جومعە)، بەس بۆ ئەوەبوو ڕێکەوتنەکان سەرنەگرێت، ئێستاش پەکەکە وازناهێنێت‌و دەیویست لەناوچەی دهۆک‌و ئامێدی سەیتەرات‌و بنکەو بارەگا دابنێت بەگوێمان ناکات، ناچارین (ڕێگه‌م بۆ تورکیا کردوه‌ته‌وه هەرچی دەکات با بیکات دژی پەکەکە)".
مامۆستا ئایینیه‌كه كه خۆى مه‌سعود بارزانى بینیوه باسى له‌وه‌كردوه، "لەکۆتاییدا ئەوەی هەبوو مه‌سعود بارزانی هیچ کاتێک وەکو ئەمجارە پەشۆکاوو ماندوو دیار نەبوەو ترسێکی زۆری لەم بارودۆخەو هەڵبژاردنە لێ نیشتبوو، قسەکانیشی هەموی هەڕەشە بوو، مەبەستی بوو بەمامۆستایان بڵێ (ڕێگەم بدەن 31 ئابێکی دیکە دروست بکەمەوە ئێوەش شاهیدبن کەمن خەتابار نیم)".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"دوای زیاتر لەیه‌ك سه‌عات قسەکردن، داوای لەکەس نەکرد کە ئەگەر پرسیارێک پێشنیازێکیان هەبێت، مامۆستایانیش کە چەندان مامۆستای گەورەی تێدابوو کە هیچ ترسێکیان نەبوو لەبەر پێگەی ئایینی‌و جەماوەریان‌و چەندان زانای ئایینی تر، بەڵام بێدەنگ‌و تەنها دەنگی هەناسەیان دەهات‌و وەکو ئەوە وابێت ئەم هۆڵە چۆڵەو کەسی تێدانییە کەس یەک قسەشی نەکردو بەچەپڵەیەکی بڵندو چەند وێنەیه‌ک ماڵئاواییان لەكاك مه‌سعود بارزانی کرد".