شارپرێس:
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەكۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشكرایكرد، لەم مانگەدا سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەولێر دەکات.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەئێران، ئهمڕۆ ئاشكرایكرد، "11ی ئەم مانگە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک كۆماری ئێران سەردانی عێراق دەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاگاداریکردینەوە، لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، مەسعود پزیشکیان سەردانی هەولێریش دەکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونیدا وەک سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان پێشوازیی لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لەکۆبونەوەکەشدا نێچیرڤان بارزانی، پزیشکیانی بانگهێشتی هەولێر کرد.
ڕۆژى 6ى ئهم مانگهش کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لەعێراق ئاشكرایكردبوو، "سەردانی سەرۆک کۆمار مەسعود پزیشکیان هاوکاتە لەگەڵ هەلومەرجو پێشهاتەکانی ناوچەکەو بابەتی غەززە، هەروەها ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەیە لەبواری سیاسی، کولتوری، ئابورییو ئەمنیدا".
ئال سادق ڕونیکردەوە، لەسەردانەکەدا، ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکرێن کە خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکەنو ئەگەر هەلومەرج لەباربوو، پزیشكیان سەردانی بەسرەو هەولێریش دەکات.