شارپرێس:
میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوە لەدیمەشق بیستراوە، لای خۆیەوە ئاژانسى ساناى فهرمى سەلماندی كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لەدەوروبەری شارەکە ڕویانداوه.
سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل بۆمبارانی ژمارەیەک جێگەی لەشاری دیمەشقی کردوە، سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژراونو نۆ کەسی دیکەش برینداربون.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی عیبری یەدیعوت ئەحرۆنۆت ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هێرشە بۆ سەر دیمەشقی سوریا بەمەبەستی تیرۆری کەسێک بوە، لەگەڕەکی مەززە لەباشوری ڕۆژئاوای شارەکە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، ڕایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وەڵامی بۆمبارانکردنەکانی ئیسرائیل داوەتەوە لەدەوروبەری دیمەشق.