شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا لە
بۆردومانێکی تورکیادا بۆسەر گوندی شەهێ لە ناوچەی زێباری سنوری ئاکرێ ژن و پیاوێک
گیانیان لەدەستدا کە هاوسەری یەکترن.
پەیامنێری شارپرێس ڕایگەیاند،
کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شەهێ لە ناوچەی زێباری سەر بە ناحیەی
دینارتێی سەر بە قەزای ئاکرێیان بۆردومان کرد.
ئاماژەی بەوەکرد، لە
بۆردومانەکەدا دوو هاوڵاتی کرانە ئامانج کە هاوسەری یەکترین و خەڵکی گوندی بامشمشن
و لە ئێستادا خەلکێکی زۆر بەرەو ئەو ناوچەیە رویشتونە بو هێنانەوەی تەرمەکانیان