شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، مامۆستایانى گرێبه‌ست ڕۆژى دوشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ داواكردنى مافه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه، ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ-یش پشتیوانی خۆى بۆ مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی مانگرتوی سلێمانی دەردەبڕێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوشه‌ممه ئێمه تێكه‌ڵ به‌و خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌یه ده‌بین‌و داواى مافه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین".
ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ پشتیوانی بۆ مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی مانگرتوی سلێمانی ڕاگه‌یاندو نەوزاد عومەر ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئاراس عه‌زیز په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر ئاماده‌یبوو ئاشكرایكرد، "وه‌كو مامۆستایانى كۆمه‌ڵ به‌شداریى ئه‌و گردبونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین‌و داواش له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانى هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ داواكردنى مافه‌كانیان به‌شداریى ئه‌و گردبونه‌وه‌یه بكه‌ن".
وتيشى، "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت گوێ له‌داواكاریه‌كانمان نه‌گرێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ولێر له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خێمه هه‌ڵده‌ده‌ین‌و مانگرتن ڕاده‌گه‌یه‌نین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "مامۆستایان بونه‌ته پێشه‌نگى كۆمه‌ڵگه بۆ داواكردنى مافه‌كانى فه‌رمانبه‌ران، دروستكردنى تۆمه‌تى جاسوسى‌و چه‌ندین تۆمه‌تى جیاواز بۆ مامۆستایانى مانگرتوى سلێمانى دوره له‌هه‌موو به‌هایه‌ك".
