شارپرێس:
هێزە ئەمنییەكانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لەهه‌ردوو بازگەی سماقوڵى‌و دێگه‌ڵه ڕێگریى ده‌كه‌ن لەمامۆستایان‌و فەرمانبەران كە بچنە ناو شاری هەولێرەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافەكانیان.
به‌یانى ئه‌مڕۆ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و كۆیه‌و ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به‌ره‌و شارى هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى له‌پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایی نیشان بده‌ن‌و خۆپیشاندن ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هێزە ئەمنییەكانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لەبازگەی سماقوڵی ڕێگرییان لەمامۆستایان‌و فەرمانبەران كرد كە بچنە ناوشاری هەولێرەوە.
هاوكات، تائێستا هەوڵەكانی مامۆستایان‌و فەرمانبەران لەبازگەی سماقوڵی بۆ چونە ناوشاری هەولێر بەردەوامەو هێزه ئه‌منیه‌كانیش سورن له‌سه‌ر ڕێگریه‌كه‌یان.
هەروەها، بەشێک لەمامۆستاو فەرمانبەرانى شار‌و شارۆچکەکانى دیکە له‌ئێستادا گەیشتونەتە دێگەڵەو چاوەڕوانى گەیشتنى خۆپیشاندەرانى سلێمانى-ن بۆ ئەوەى پێکەوە بەرەو بازگەى دێگەڵە بەڕێبکەون، له‌هه‌ردوو بازگه‌كه‌ش هێزێكى زۆرى ئه‌منیى كۆكراوه‌ته‌وه‌و ڕێگه‌یان پێناده‌ن.
بەهۆی كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غداوه، موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی خراپدان‌و تائێستا موچەی مانگى 12ى ساڵی 2024یان وەرنەگرتوە.
به‌یانى ئه‌مڕۆش ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و مامۆستایانى ناڕازیى سنورى سلێمانى به‌ڕه‌زا قورس ناوبرد‌و جه‌ختیكرده‌وه به‌گوێره‌ى یاسا ڕوبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه‌و ڕێگه‌ى چونه ناو هه‌ولێر به‌خۆپیشانده‌رانى سلێمانى ناده‌ن.
