شارپرێس:
لەنوێترین پەرەسەندنی جەنگی نێوان ئێرانو هاوپەیمانان، سوپای ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەنێو جەرگەی تاراندا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە20مین ڕۆژی ململانێ سەربازییەکاندا، سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە توانیویانە ئەفشین نەقشبەندی یەکێک لەفەرماندە کاریگەرەکانی ناو ئەرکانی گشتیی هێزەکانی بەسیج، بکەنە ئامانجو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
بهگوێرهى سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، نەقشبەندی تەنها فەرماندەیەکی ئاسایی نەبوە، بەڵکو ئەڵقەی پەیوەندییو هەماهەنگیی سەرەکی بوە لەنێوان هێزە نیمچە سەربازییەکان (بەسیج)و سوپای پاسدارانی ئێراندا، کوژرانی ناوبراو وەک زیانێکی گەورەو کوشندە بۆ سیستەمی فەرماندەییو کۆنترۆڵی تاران وەسفدەکرێت.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوەکردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بێهێزکردنی سەرکردایەتییە سەربازییەکانی ئێران چڕترکردوەتەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا سوپاى ئیسرائیل دهڵێت، "بەردەوامدەبین لەبەئامانجگرتنی ئەو سەرکردانەی کە ململانێکان ئاڕاستە دەکەنو هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە".
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە شەڕەکە چوەتە قۆناغێکی هەستیارەوەو ئیسرائیل هەوڵدەدات لەڕێگەی لێدانی سەری مارەکە لەنێو تاراندا، توانای مانۆڕو بڕیاردانی سەربازیی ئێران پەکبخات.
