ئەمریکا پلانی هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 893 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
پیت هیگسێس وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە "ماوەیەکی دیاریکراومان بۆ کۆتایی هاتنی ئەرکەکەمان لە ئێران دانەناوە"، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە حەوت هەزار ئامانج لە ئێران لێیاندراوە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، هیگسێس ڕونیکردەوە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بە ڕێژەی 90% کەمیکردووە، هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی گەورەتر بۆ سەر ئێران کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی واشنتۆن لەناوبردنی شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و بنکەی پیشەسازی ئێرانە و "ئێمە لەسەر مەرجەکانی خۆمان و بەپێی ئامانجەکانمان سەردەکەوین".

 وتیشی"زۆربەی میدیاکان دەیانەوێت ئەمریکییەکان باوەڕیان بەوە هەبێت کە بەرەو تاڵاوێک دەڕۆین".