زانیارییه‌ك له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى عێراق بۆ ڕاگرتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

ئابوری

29/05/2025‌ 7620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ى وەزارەتی دارایی عێراق بەڕاگرتنی تەمویلکردنی موچه‌ى هەرێم بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی لەبودجەدا، بڕیارێکی یاسایی یەکلاکەرەوەیەو ناتوانرێت تانەی لێبدرێت".

 
عارف حەمامی کە پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی ڕایگه‌یاندوه‌، "ئەو بڕیارەی لەوەزارەتی داراییەوە دەرچوە، یاساییە، وەزارەت‌و حکومەت پێشتر پێشێلکاریی یاساییان دەکرد، کاتێک پارەیان بۆ هەرێمی کوردستان دەنارد بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی".
 
وتیشى:"بودجە مەرجی داناوە، کە پارە تەنها لەکاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمه‌ لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بنێردرێت، ئەمەش ڕوینەداوەو لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم پارەی تەواوو زیادیشی وەرگرتوە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتویه‌تى، "هەرێمی کوردستان هیچ بیانویەکی یاسایی نییە بۆ تانەدان لەبڕیارەکە، بەتایبەتی کە خۆی لەبنەڕەتدا داواکراوە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لەڕوی پابەندیی داراییەوە".

هێرش