شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در هاوسۆزی خۆی بۆ ئێران ده‌رده‌بڕێت‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، تاران مافی هه‌یه به‌رگریی له‌خۆی بكات.
هادی عامری ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هاوسۆزی خۆی بۆ ئێران له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندو وتى، "تاران به‌رگریی له‌خۆیی‌و هاوڵاتییان‌و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌كات به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان".
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی‌و هەڵدانی موشەکەوە، هێرشیكرده‌سه‌ر ئێران، به‌و هۆیه‌وه دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی موشەکی بالیستیک‌و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لەنێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لەوڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینیکردبوو کە ئێران لەڕێگەی موشەک‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەستپێدەکات‌و تۆڵە دەسێنێتەوە.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو، شه‌وى ڕابردوو تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئێران چوار جار هێرشێكى چڕى موشه‌كى ده‌ستپێكردو زیانێكى گه‌وره‌ى له‌ته‌لئه‌بیبى پایته‌ختى ئیسرائیل دا.
