شارپرێس:
ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئیسرائیلیه‌وه، زانیارییه‌كى گرنگى له‌باره‌ى ژماره‌ى كوژراوه‌كان له‌ناو زانا ئه‌تۆمیه‌كان‌و پله‌باڵا سه‌ربازیه‌كانى ئێرانه‌وه ئاشكراكردوه.
ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت:"له12 ڕۆژى جه‌نگدا، ئیسرائیل توانیویه‌تى 11 زاناى ئه‌تۆمیى‌و 30 پله‌باڵاى سه‌ربازیى ئێران به‌ئامانج بگرێت‌و بیانكوژێت".
بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن، لەهێرشەکەیان بۆسەر ئێران 11 زانای ئەتۆمی‌و 30 بەرپرسی پلە باڵای ئەمنیان کوشتوە وه‌ك پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌واڵه‌كه‌ى ئاژانسى ڕۆیته‌رز.
بەگوێرەی ڕۆیتەرز، ئیسرائیل 900 ئامانجی جۆراوجۆری لەناو خاکی ئێران‌دا پێکاوە، هەروەها توانیویەتی زیان بەسیستەمی موشەکی ئێران بگەیەنێت‌و ژمارەیەکی زۆر سەکۆی هەڵدانی موشەک تێکبشکێنێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەفڕۆکەی جەنگی‌و درۆن، هێرشیکردەسەر ئێران‌و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی موشەکی بالیستیی کرد‌و ژمارەیەک لەسەرکردە سەربازیی‌و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانیشی کوشت.
ئێرانیش لەبەرامبەردا لەدرەنگانی شەوی هەینی سەدان موشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەبیب کرد، ژمارەیەک لەو موشەکانە کەوتەنە خوارەوەو لەئەنجامدا چەندین باڵەخانەو خانوو، خاپور بون.
دوای 12 ڕۆژ شەڕکردن، دواجار لەکاتژمێر 7ى بەیانیی ڕۆژی 24ى ئه‌م مانگه‌دا ئاگربەستی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل چوە بواری جێبەجێکردنەوە.
