شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، پێشنوێژێکی عێراقی لەگوندی کفتین لەلادێکانی ئیدلب لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە، ئەمە دوەم کردەی کوشتنی عێراقییەکانە لە 24 کاتژمێری ڕابردودا.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دهڵێت:"چەن چەکدارێکی نەناسراو کە ماتۆڕسکیلیان پێبوە، تەقەیان لەپێشنوێژخوێنەکە لەبەردەم ماڵەکەیدا کردوەو کوشتویانە، دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتون".
ئەم کردەیە چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی ئەبو عائیشە عێراقی دێت لەگوندی عەزمارین لەلادێکانی ڕۆژئاوای ئیدلب، دوای ئەوەی لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوە تەقەی لێکراوەو کوژراوە، تائێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەتیرۆرکردنی ئەو دوو عێراقییە ڕانەگەیاندوە.
ڕوداوی ئەمڕۆش دوەم ڕوداوی کوشتنە لە24 کاتژمێرى ڕابردودا، کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی پیاوێکی بەتەمەنی عێراقی لەناوچەی سەیدە زەینەب بەچەقۆ کوژرا.