داواكاریه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ئه‌مریكیه‌كانى ئێران ده‌كرێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 11528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لەئێران لەڕاگەیاندراوێکدا داوا لەئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئێران دەکات، بەخێرایی ئێران جێبهێڵن‌و ئەگەر ئەمەشیان بۆ ناکرێ لەشوێنێکی پارێزراو خۆیان حەشاربدەن‌و خواردەمەنی‌و ئاوو دەرمان‌و پێداویستییەکانی دیکەش لەگەڵ خۆیان ببەن.


ئەمڕۆ هەینی باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لەئێران لەماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بەئاماژەکردن بەوەی، لەڕۆژی پێنجشەممەوە تەنها بەشێک لەئاسمانی ئێران بەڕوی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە، داوای لەئەمریکییەکانی نشتەجێی ئێران کردوە، بۆ ئاگاداربون لەو گەشتانەی لەئێران دەردەچن، سەیری ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە بکەن یا بەڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بڕیار بدەن.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئەو ئەمریکییانەی ئێستا نشتەجێی ئێرانن‌و دەیانەوێ بەخێرایی لەو وڵاتە دەرچن، پێویستە لەڕێگه‌ی سنوری وشکانییەوە خۆیان بگەیەننە یەکێک لەوڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمەنستان، تورکیاو تورکمانستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەڕۆژی پێنجشەممەوە خاڵە سنورییەکانی نێوان ئەم وڵاتانەو ئێران کراونەتەوە.