شارپرێس:
له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه ئه‌منیه‌كان به‌هه‌موو شوێنه جیاوازه‌كانى سلێمانیدا بڵاوه‌یان پێكراوه‌و ڕێوشوێنێكى ئه‌منیى توندوتۆڵ گیراوه‌به‌رو فشارێكى زۆر له‌سه‌ر میدیاكارو ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن گیراوه‌ته‌به‌رو چه‌ند تیمێكى میدیاییش ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانیه‌وه 10 ڕۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون‌و ڕێگه‌ش به‌هیچ میدیا‌و ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن نادرێت ڕوماڵى دۆخى ئه‌مڕۆى سلێمانى بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، عومه‌ر گوڵپى كاندیدى ده‌رچوى كۆمه‌ڵى دادگەریی بۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
سەرچاوەیەکیش لەمەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان ئاشكرایكردوه، "ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان، بۆ پشتیوانیکردن لەناڕەزایەتی فەرمانبەران، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوایی سلێمانی ئامادەبون، به‌ڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سلێمانیەوە دەستگیرکران‌و دواتر ئازادکران".
په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایده‌كات، سلێمانى پڕكراوه له‌هێزى ئه‌منیى‌و ڕێگه به‌هیچ جوڵه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ناده‌ن.
