شارپرێس:
له‌دواى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئه‌منیى سلێمانى، هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى زیاتر بڵاوه‌یان پێكراوه‌و ئه‌مڕۆش جگه له‌وه‌ى ڕێگه نه‌درا هیچ خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبدرێت، ژماره‌ى چالاكوانان‌و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركراوه‌كان له‌سلێمانى زیادیكرد، میدیاى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ئاشكرایكردوه، عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتەکەو غالب محەمەدو ڕێبوار کەریم له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
پێشتر مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى ڕایانگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونى موچه، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
دوێنێ عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخاق وته‌بێژى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "11 چالاكوان‌و مامۆستایان ده‌ستگیركردوه‌و تائێستاش ئازاد نه‌كراون".
سه‌ربارى هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى مامۆستایان‌و چالاكوانانى ناڕازیى، ئه‌مڕۆ مامۆستایان چونه به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى به‌ئومێدى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بۆ نه‌بونى موچه‌كانیان.
چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد، هێزێكى زۆرى ئه‌منی به‌ته‌واوى شارى سلێمانیدا بڵاوه‌ى پێكراوه‌و ڕێگه به‌هیچ ناڕه‌زایى‌و گردبونه‌وه‌یه‌ك نادرێت‌و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش ناده‌ن میدیاكان وێنه‌ى مامۆستایانى ئاماده‌بوش بگوازنه‌وه.
به‌گوێره‌ى میدیاى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست هێزێکی ئەمنی هەڵیكوتاوه‌ته‌سه‌ر سەر بارەگای ڕەوتی هەڵوێست لەسلێمانی‌و ھەریەک لەعەلی حەمەساڵح‌و ڕێبوار کەریم‌و غالب محەمەدیان ده‌ستگیركردوه.
میدیاى یه‌كێتیش له‌زارى سەرچاوەیەكی باڵاى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، بۆیه ڕێگرییان له‌خۆپیشاندان كردوه، چونكه هه‌وڵێكى تێكده‌رانه له‌ئارادابوه له‌سلێمانى.
