شاندی ئیمڕاڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3170 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
ئەمڕۆ پێنج شەممە شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.
 
پەروین بوڵدان دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی پڕۆسەکە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کورد کۆبوونەتەوە و وتی: "کۆبوونەوەیەکی زۆر ئەرێنی بوو. بەرژەوەندی و بەرپرسیارێتی کورتولموش بۆ پڕۆسەکە زۆر گرنگە. سوپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ پاڵپشتییەکەی. لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆرتر کۆدەبینەوە. کۆبوونەوەیەکی فراوانتر و وردتر دەبێت. چونکە پڕۆسەکە چووەتە ناو قۆناغێکی دیاریکراوەوە”. 

بوڵدان ڕایگەیاند، پرۆسەکە چووەتە قۆناغێکی گرنگ و بە بۆچوونی ئێمە گرنگە ئەم پڕۆسەیە لە پەرلەمان بەردەوام بێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ باخچەلی و ئۆزگور ئۆزێل و ئەردۆغانیش کۆدەبینەوە و دواتر لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە ئیمرالی کۆدەبینەوە، بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان بەمەبەستی درێژەدان بە پرۆسەکە”. 
 

میتحات سانجاڕ ئەندامێکی دیکەی شاندەکە وتی: بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەردەوام بێت و هەنگاوی تۆکمەتر لەسەر ڕێگای ئاشتی بنرێت، پێویستە پەرلەمان جێگەی خۆی بگرێت، هەردوو لایەنی گشتی و سیاسی داوای دامەزراندنی کۆمسیۆن دەکەن، کۆبوونەوەکان لەسەر مەرج و وردەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن، کورتوڵموش بە نووسراو داوای بۆچوونەکانیان کرد دوای کۆبوونەوە لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی حزبەکە. فۆڕمی کۆمیسیۆنەکەش لە ڕۆژی دووشەممەدا ئاشکرا دەبێت”. 
ئ.ه

بەپەلە