فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی دژواردا دەژین

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی لە دۆخێکی دارایی و دەروونی دژواردا دەژین، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بە ڕاگەیەندراوێک رۆژی (٢٤/٦/٢٠٢٥)، سەرەتایترین مافی بە خەڵک ڕەوا نەبینی و وتی، ئێستا گونجاو نییە بۆ خۆپیشاندان. بەوهۆیەوە مووچەخۆران و چالاکوانانی مەدەنی بڕیاریاندا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر دۆخەکە گردببنەوە، بەڵام بەداخەوە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نا مەدەنی و نا یاسایی، رەشبیگرییان دەستپیکردوو و دەیان کەس لە مامۆستا، چالاکوانی مەدەنی، ئەندامی پەرلەمان، میدیاکار، چالاکوانی سیاسی و ئەندامانی پارتەسیاسیەکان دەستگیرکراون، کە بەشێکیان تەنها نێتی خۆپیشاندانیان هەبووە و هێشتا بەشداریان نەکردووە.


لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، میدیاکاران تەنها بە ئەرکی پیشەیی چوون بۆ ڕووماڵ و پێشێلی هیچ یاسایەکیان نەکردووە، ئەمە جگە لەوەی دوێنی (25/06/2025) وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایانگەیاند (11) کەسیان بە یاسایی ڕێکخستنی خۆپیشاندان، ژمارە (11)ی ساڵی (2010) ماددەی (10) دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا یاساکە تەنها پۆلیسی ڕاسپاردووە بەجێبەجێکردنی ئەم ئەرکە نەک ئاسایش و هیچ دەزگایەکی تری ئەمنی.

دەشڵێت، ئەم هەڵمەتە نا مەدەنیانەیە بە تەواوی پێچەوانەی هەموو یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە، لە هەمانکاتدا پێچەوانەی درووشمەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، کە بەرپرسی ئەو دەزگایانەی ئەندامی ئەون و پارتی دەسەڵاتدانی ئەم ناوچەیەیە. 

بەپەلە