بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردی زەرگەتە: هەڵسوکەوتی ستەمکارانە ناتوانێت ڕێگریی لە ناڕەزایەتییەکان بکات

کوردستان

26/06/2025‌ 1401 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردی زەرگەتە، سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و هاوڵاتیان ده‌كات.

بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردی زەرگەتە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەشڵێت "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی رەوتی هەڵوێست لە  ئۆفیسی رەوتی هەڵوێست دەکەین، هەروەها سه‌ركۆنه‌ی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان دەکەین". 

بزوتنەکە، ڕاشیگەیاندووە، مامۆستا و فەرمانبەران بۆ داوای ماف و موچەکانیان لە ساڵانی رابردو و ئێستادا بە شێوەیەکی شارستانی و دور لە توندوتیژی خۆپیشاندانیان کردوە، پێشێلکردنی ئازادی سیاسی و شارستانی هاونیشتیمانیان و هەڵسوکەوتی ستەمکارانە ناتوانێت رێگربێت لە بەرامبەر ناڕەزایەتی هاونیشتیمانیان.

هەروەها ڕایگەیاندووە "پێویستە هەمو دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و قەیرانەکانی حکومڕانی چارەسەر بکرێن، پشتیوانی تەواوی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم موچەخۆران دەکەین تاکو قەیرانی دروستکراوی موچە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت". 

بەپەلە