ئیسرائیل لەئەگەری ڕێککەوتنی ئێران‌و ئەمریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی نیگەرانە

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئیسرائیلی نیگەرانیی تەلئەبیبی لەنزیکبونەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو ئێران سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشکراکردوە، ئاماژەی بەوەکردوە، ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە ئازادیی کردەوەی سەربازیی ئیسرائیل لەدژی ئێران بەرتەسکدەکاتەوە.


بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئیسرائیل پێی باشە بەڕاگەیاندنی ئاگربەستی ئێستا ڕازیبێت، بەوپێیەی هیچ سنوورێک بۆ کارەکانی دانانێت‌و ڕێگەی پێدەدات بەردەوامبێت لەبەئامانجگرتنی هەر پێشێلکارییەکی ئێرانی.

ئەو سەرچاوەیە دوپاتیکردوه‌تەوە، ئیسرائیل بەردەوامدەبێت لەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکان‌و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران کە ماونەتەوە.

ئەوەش هاتوە، هەروەک تەلئەبیب نیگەرانە لەوەی تاران وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەجەنگی نێوانیان بڕیار لەسەر پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی بدات، هەرچەندە ئیسرائیل بەفەرمی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی ڕانەگەیاندوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بەتایبەت دوای ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا کە لەکۆنگرێسەوە دزەپێکرابوو، ڕایگەیاندبوو کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەنها چەند مانگێک دواخراوە.