شارپرێس:
تۆڕى ههواڵى ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرامبەر بەسوككردنی سزاكان.
تۆڕهكه ئاشكرایكردوه ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی، لەچەند ڕۆژی داهاتودا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، گفتوگۆکانی ویتکۆف، تایبەت دەبێت بەئەگەری گەیشتن بەڕێککەوتن، بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەبەرامبەر سوككردنی سزاکان.
ئەم هەنگاوە نوێیە، لەچوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا دێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییە ئەتۆمییەکانو کردنەوەی کەناڵی ڕاستەوخۆی پەیوەندیی نێوان واشنتۆنو تاران.
لهوبارهیهوه عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی، بەڵام داوای لەدۆناڵد ترەمپ کرد، بێڕێزی بەرامبەر ڕابەری باڵای ئێران ڕابگرێت.