شارپرێس:
كه‌ناڵی (كان)ى ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، "پێده‌چێت بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له‌نیویۆرك كۆببنه‌وه".
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕوو، ڕه‌نگه كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌نیویۆرك به‌ڕێوه‌بچێت‌و له‌كۆبونه‌وه‌ى نێوانیشیان دۆسییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، په‌یوه‌ندیه‌كانی سوریا‌و ئیسرائیل ده‌چێته قۆناغێكی تره‌وه‌و دیمه‌شق ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌كاروباره‌كانی قبوڵناكات.