هۆکاری كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیيه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكراده‌كرێت

عیراق

30/06/2025‌ 812 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی هاوپەیمانی نه‌سر  ڕاگەیاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بژاردەیەک بوە لەنێوان ئەو سێ بژاردەیەی کەخستبویانە ڕوو کاتێک بژارده‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن، یان چونه‌ناو هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت یان بایكۆت دانرا.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نه‌سر بەسۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کاردانەوەیەک نەبوە، بەڵکو بژاردەیەک بوە لەنێوان ئەو سێ بژاردەیەی کەخستبومانە ڕوو کاتێک بژارده‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن، یان چونه‌ناو هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت یان بایكۆت دانرا".

ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک هه‌ڵوێسته‌كه‌یان بەبایکۆت وەسف ده‌كات، بەڵام ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌و دەڵێت،" ئێمه‌ بەڕونی باسمان له‌وه‌كردوه‌ کەهاوپەیمانی نه‌سر لەگەڵ کاندیدەکانی خۆی بەشداری ناکات، به‌ڵكو پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکات کەبە شایستە و لێهاتو و ڕاستگۆی دەزانێت لەناو کاندیدەکانی ناو لیستی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، بڕیاره‌كه‌ش له‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دراوه‌".

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئەوەشی ئاشكراكرد، کەهاوپەیمانی نه‌سر وەک بەشێک لەهاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی دەمێنێتەوە، کەتائێستاش لەکۆمسیۆن تۆمارکراوە، ئەوەش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ کەلەهه‌ڵبژاردن نەکشاوەتەوە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەم هەڵبژاردنە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشودا نییە، چونکە بە پلەی یەکەم پشت بەپارەی سیاسی دەبەستێت، هەروەها هەندێک کۆنتڕۆڵی یاسایییان نییە کەڕێگری لەدەستکاریکردن و کڕینی دەنگ و بەکارهێنانی پارەی سیاسی و ئیستغلالکردنی هەندێک سەرچاوەی دەوڵەت و کاریگەری و دەسەڵات دەکات، جگه‌ له‌وه‌ی کاریگەری دەرەکی هێشتا ئامادەیە".

ش.ح