شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی
عەرەبی نهێنی خانەنشیبونی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئاشكرادەكات و
دەڵێت، چەند مانێگ بوو ململانێیەکی گەرم لەنێوان عومێری و فایق زیدان،
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی سەریهەڵدابوو و سەرئەنجام بووە هۆكاری
دورخستنەوەی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی.
رۆژنامەی
"الشرق الاوسگ" لەڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ ئەوەی لەبەیاننامەکەی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقدا، باس لەهۆکاری تەندروستی كرا بۆ خانەنشین
بونی جاسم عومێری ، سەرۆکی پێشوی دادگای فیدراڵی، بەڵام ململانێیەکی گەرم
لە نێوان عومێری و فایق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی
سەریهەڵدابوو.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەكەدا ئەوەخراوەتەڕوو،
سەرەنجام، زێدان سەرکەوتوو بوو لە لادانی عومێری و کاندیدکردنی دادوەر
مونزیر ئیبراهیم حسێنی جێگری، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دادگای فیدراڵی.
هەر
بەپێی ڕاپۆرتەكە، سەرچاوە دادوەرییەکان باس لەململانێی باڵەكان"دەکەن
لەناو دەسەڵاتی دادوەریدا، لەچەند مانگی رابردودا، زیاتر لەململانێیەك
لەنێوان فایق زیدان و جاسم عومێریدا تەقیوەتەوە، بەچونە دەرەوەی عومێری،
ململانێكە کۆتایی هات.
ئەوەش ئاشكرادەكات، دەستلەکارکێشانەوەی
بەکۆمەڵی نۆ ئەندامەكەی داداگی فیدراڵی، لەئەنجامی پەرەسەندنی ململانێی
نێوان ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵی بوە، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەکە
بەكرداری بووە هۆی دورخستەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە پۆستەکەی و مانەوەی
ئەندامەكانی دیكە، ئەمەش رێگەی خۆشدەكات بۆ گەڕانەوەیان بۆ دادگاكە، دوای
هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی دادگاكە.
لەبەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا، باس
لەوە دەكات، كە عومێری دوو داواکاری پێشکەش بە مەحمود مەشهەدانی و
عەبدولەتیف رەشید کردبوو، داوای کردبوو، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت
کەپێكهێنەری حكومەتە، كۆببێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی ناکۆکی نێوان بڕیارەکانی
دادگای باڵای فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای پێداچونەوە، هەروەها
بانگهێشتکردنی شارەزایانی دەستوری و یاسایی بۆ بەشداریکردن لەکۆبونەوەکەو
دەربڕینی بۆچونەکانیان لەسەر ئەو بابەتە".
ئەمە
لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو بەفەرمی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە
خانەنشیبونی حاكم جاسم عومێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق قبوڵكرا.
ش.ح
