شارپرێس:
دەستەی خانەنشینی عێراق کۆتاییهاتنی رێکارەکانی پڕۆسەی
دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی ڕاگەیاند.
حوسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی
نیشتیمانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندوە، کۆتاییان بە ڕێکارەکانی
دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموزی ساڵی 2025ی خانەنشینان هێنا.
ئەوەشیخستەڕوو،" سەرجەم زانیارییەکانی تایبەت بە
خانەنشینان ڕەوانەی بانکەکان کراون، بۆ ئەوەی سەرجەم خانەنشینان موچەکانیان بۆ
خەرج بکرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 60 رۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی
موچەخۆرانی دابەش نەکردوە و تاکو ئێستا موچەی مانگی پێنج خەرج نەکراوە.