نۆ ئەندامەکەی دادگای فیدراڵی دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای دیاریکردنی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی، ئەو نۆ دادوەرەی پێشتر دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردبوو، پاشگەزبونەتەوە و دەستیان بە دوامی فەرمی کردوەتەوە.


ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" شەش دادوەری دادگای فیدراڵی و سێ دادوەری یەدەگی دادگاکە، پاشگەزبونەتەوە لەبڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان و چونەتەوە سەر کارەکانیان ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، گەڕانەوەی ئەو نۆ دادوەرە دوای خانەنشینبونی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دێت، کە پێشتر ناکۆکی لەگەڵ ئەو دوو دادوەرە هەبوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی کۆمار مەرسومی کۆماری دەستبەکاربونی بۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد.