کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ بڕیارێکی سەرۆکایەتی دەردەکات بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا."
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ لە مانگی ئایاردا لە سەردانێکیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندبوو، ئەمریکا هەموو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت.
لەو سەردانەدا، ترەمپ چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا کەوت، کە لە مانگی ئاداردا حکومەتەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی رژێمی ئەسەد لەژێر فشاری هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆندا رووخا.