زانیاریی نوێ لەبەغداوە گەیشت؛ دانوستانەکان لە چ قۆناغێکدان؟

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2446 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمشەو کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی عێراق تایبەت بە نەوت بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە بارەی دەست پێ کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بدەنە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و سبەی دەنگی لەسەر بدەن.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، تاوەکوو ئێستا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە %50 داهاتی ناوخۆیی کە نزیکەی 100 بۆ 130 ملیار دینارە ڕادەستی عێراق بکات، بەو مەرجەی حکوومەتی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

هاوکات شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی لەگەڵ فرۆشتن و ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیایی سۆمۆ و بەکارهێنانی بۆ پێداویستی ناوخۆ نییە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە کۆمپانیایەکی بەریتانی لە ماوەی دوو مانگدا پێداچوونەوە بە نرخی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بکات.