شارپرێس:
توێژەرانی زانكۆیەكی چین، 20 جۆری ڤایرۆسی نوێ لەشەمشەمەكوێرەدا دەدۆزنەوە و ئاشكرایكدەكەن، كە جۆری مەترسیداری وەك كۆرۆنای بۆ مرۆڤ تێدایە.
توێژەرانی بەشی تەندروستی گشتی زانکۆی داڵی لە چین توێژینەوەیان لەسەر 142 شەمشەمەکوێرەی نزیک باخەکانی میوە لە پارێزگای یونان لە چین کردووە و بۆیان دەركەوتووە، 20 ڤایرۆس و چەند جۆرێکی بەکتریا و مشەخۆریان تێدا دۆزراوەتەوە کە نوێن و تائێستا درکیان پێ نەکراوە.
گۆپینگ کوانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاشكرایكردووە، شوێنی شەمشەمەکوێرەکان زۆر نزیکە لە مرۆڤەوە، ئەمەش ئەگەرێکی زۆرتر دەخاتە سەر بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیانە بۆ مرۆڤ.
گۆپینگ کوانگ دەشڵێت، ''کوشندەیی ڤایرۆسە نوێیە مرۆڤەڵییەکان هاوشێوەی ڤایرۆسی نیپا و كۆرۆنان''.
ئەمە لەكاتێكدایە، كۆڤید_19ی ناسراو بە كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لەچین لەڕێگەی شەمشەمەكوێرەوە بڵاوبۆوە و بوە هۆی مردنی سەدان ملیۆن كەس.
ش.ح