شارپرێس:
سوپاى ئیسرائیل 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ده‌دات‌و دوو ڕێگه‌ش بۆ چۆڵكردنى غه‌ززه ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"ته‌نها ئه‌و دوو ڕێڕه‌وه سه‌لامه‌تن".
سوپای ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هاوڵاتیانی غەززە دەتوانن بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لەڕێگەی دوو ڕێڕەوی سەلامەت غەززە بەرەو باشور بەجێبهێڵن.
ئیسرائیل جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، لەسەر پێویستیی پابەندبونی دانیشتوان بەجوڵەکردن تەنها لەڕێڕەوە دیاریکراوەکان کردەوە.
سوپای ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لەڕێگەی کردنەوەی دوو ڕێڕەوی کاتیی سەلامەت داوا لەهاوڵاتیانی غەززە دەکەین بەرەوە باشور بڕۆن‌و ناوچەکە چۆڵبکەن".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ڕێڕەوەکە تەنها بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەستدەبێت، لەکاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه واده‌كه ڕاگه‌یه‌نراوه‌و تا کاتژمێر 12ى نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 19ی ئەیلولی 2025 دوا مۆڵه‌ته بۆ چۆڵكردنى غه‌ززه".
لەڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى سوپاى ئیسرائیل‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "گواستنەوەکە لەڕێگەی شەقامی سەڵاحەدینەوە دەبێت‌و بەناو دۆڵی غەززەدا بەرەو باشور دەڕوات، جەختده‌كه‌ینه‌وه لەسەر پێویستیی پابەندبونی دانیشتوان بەجوڵەکردن تەنها لەڕێڕەوە دیاریکراوەکانه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی تێکدانی ژێرخانی بزوتنەوەی حەماسی لەشاری غەززە ڕاگەیاندبوو، سەبارەت بەمەترسییەکانی مانەوە لەشاری غەززەش هۆشداریی بەدانیشتوان دابوو و داواشی لێكردبون لەڕێگەی شەقامی ڕەشیدەوە دەستبەجێ ڕوبکەنە ناوچەکانی باشوری دۆڵی غەززە.
هه‌روه‌ك داوا لەدانیشتوانی غەززە کراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان‌و خێزانەکانیان، بچنە پاڵ زیاتر لە 40%ی دانیشتوانی شارەکە کە پێشتر شارەکەیان جێهێشتوە.
