دوو دواى دوو ساڵ له‌کوژرانی ژنێک لەسلێمانی تۆمەتبارێک لەمیسان دەستگیرکرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ورده‌كاریى ڕوداوى كوشتنێك له‌سلێمانى ئاشكراده‌كات كه‌ مێژوه‌كه‌ى بۆ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد".


ئه‌مڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، "دوساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ژنێکی بەڕه‌چه‌ڵه‌ك عەرەب، لەماڵێکدا کوژراو کاتی ڕودانی تاوانەکە، تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکراو دادوەری لێکۆڵینەوەش بەگوێره‌ى مادەی 406 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکردو هێزەکانی پۆلیسیش لەبەدواداچونەکانیان بەردەوامبون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو دەستگیرکردنی".

ڕاگەیه‌نراوێكى پۆلیسى سلێمانى ده‌ڵێت، "سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن، بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان، لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەزنامە عەرەبەو هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە".