شارپرێس:
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا جەخت لەجێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2022ی نێوان کوردستان‌و ئەمریکا دەکات‌و دەڵێت، "ئامانج لەو یاداشتە دروستکردنی هێزێکی سەربازیی پیشەیی‌و یەکگرتوە".
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویكردوه‌ته‌وه، "کونسوڵی گشتیی لەکۆبونەوەی بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکاو ھەرێم بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی 2022 تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه بەشداریکردوه".
کونسوڵخانەی ئەمریکا نوسیویه‌تى، "بەشداربوانى كۆبونه‌وه‌كه بەبەرەوپێشچونەکانی چاکسازیی پێشمەرگەدا چونەوەو لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو ڕێککەوتن بۆ دڵنیابون لەجێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی یاداشتەکە بەئامانجی دروستکردنی ھێزێکی سەربازیی پیشەیی‌و یەکگرتوو".
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ى پێكراوه، "ھەردولا دوبارە جەختیان لەسەر پابەندبونیان بەھەوڵەکانی چاکسازیی لەھێزەکانی پێشمەرگەدا کردەوە، ئەمریکاش پشتگیریی ھەرێم دەکات کە ناوچەیەکی سەلامەت‌و پارێزراوو گەشەسەندوتر بۆ ھەمووان دروستدەکات".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، ئەمریکا هاوکاریەکانی بۆ سوپای عێراق کەمکردوه‌ته‌وه‌و هاوکاریی بۆ هێزی پێشمەرگە زیادکردو به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانیش، هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دەچێتەوە 400 هەزار كه ماوه‌یه‌ك بوو كه‌مكرابوه‌وه بۆ خوار ئه‌و بڕه پاره‌یه.
