شارپرێس:
هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی چوار چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە بەناوەکانی سیمین چایچی، فاتمە زەندکەریمی، مەرزیە مورادوەیسی و سووسەن ڕازانی لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە سیمین چایچی، شاعیر و نووسەر، فاتمە زەندکەریمی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، مەرزیە مورادوەیسی و سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی مەدەنیی سنە، لە لایەن هێزەکانی ئەمنیی ئەو شارەوە بانگ کران.
ئەو چوار هاووڵاتییە دوای بانگکران لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوکات لەگەڵ بانگکردنی ئەو چالاکانە، ژمارەیەک لە مامۆستایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵەی دادخوازان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
ئ.ه