دەنکۆڵەی ڕێگریی لەدوگیانی بۆ پیاوان قۆناغی پێشکەوتوی بڕیوە

تەندروستی

24/07/2025‌ 1074 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەی نوێ لەسەر دەنکۆڵەی ڕێگریی لەدوگیانیی پیاوان بەناوی  YCT-529کە کار لەسەر خاوکردنەوەی بەرهەمهێنانی سپێرمەکان دەکات، ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوەو لەوانەیە شۆڕش لەکۆنتڕۆڵی خێزاندا دروستبکات، بەشێوەیەک ئەم دەنکۆڵەیە لەقۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی سەلامەتیی لەسەر مرۆڤ سەرکەوتوبوە.


دەنکۆڵەیYCT-529  کار لەسەر ڕێگریکردن لەگەیشتنی ڤیتامین A بەگونەکان دەکات، کە بەرهەمهێنانی سپێرم دەوەستێنێت بەبێ کاریگەری لەسەر هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن یان ئارەزوی سێکسی.

ئەنجامەکان لەگۆڤاری Communications Medicine بڵاوکراونەتەوە، باس لەوەدەکات، تاقیکردنەوەکان لەسەر مشک 99% ڕێگریی لەدووگیانی کردوەو لەسەر مەیمونیش نیشانیداوە کە ژمارەی سپێرم لەدوو هەفتەدا کەمدەکاتەوەو پیتاندن بەتەواوی ڕادەگرێت، پاش وەستاندنی.

لەتاقیکردنەوەی یەکەم لەسەر مرۆڤ، کە 16 پیاو بەشداریان تێداکرد، هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیی مەترسیدار تۆمارنەکرا، زانکۆی مینیسۆتاو کۆلۆمبیاو کۆمپانیای YourChoice Therapeutics هاوکارن لەپەرەپێدانی ئەم دەنکۆڵەیەو چاوەڕواندەکرێت لەم دەیەدا بەردەستبێت، ئەمەش بژاردەیەکی نوێ دەداتە پیاوان بۆ کۆنتڕۆڵی خێزان.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی