چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی "ئەگزیما" پەسەند کرا

تەندروستی

25/07/2025‌ 1198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕەزامەندی لەسەر چارەسەرێکی نوێی نەخۆشیی "ئەگزیمای درێژخایەنی دەست" داوە بەناوی ئەنزۆبگۆ (Anzobgo)  کە پێشتر کرێمەکە لە یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، سویسرا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پەسەند کراوە.

 
ئەنزۆبگۆ تاکە چارەسەری ناوخۆییە کە بەتایبەتی بۆ ئەم جۆرە لە ئێگزیما پەسەند کراوە. "ئێگزیمای درێژخایەنی دەست" حاڵەتێکی باوە و بەسوربونەوە، خوران و قڵیشانی دەست و مەچەک دەناسرێتەوە، نزیکەی 10%ی خەڵک توشی دەبن، ئەم حاڵەتە زیاتر لە سێ مانگ بەردەوام دەبێت یان لانیکەم دوو جار لە ساڵێکدا دوبارە دەبێتەوە.

هۆکارەکانی توشبون بەم نەخۆشییە بریتین لە بۆماوەیی، بەرکەوتنی ماددە وروژێنەرەکان و هەستیارییەکان، بەتایبەتی لە پیشەکانی وەک پاککردنەوە، سەرتاشین و چاودێری تەندروستی. ئەم حاڵەتە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالێتیی ژیان و تەندرووستی دەرونی کەسەکە هەبێت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی