شارپرێس:
بهگوێرهى ڕونكردنەوەی د.نوریا دیانۆڤا پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسو جگەرو شارەزای خۆراك، زۆر خواردنەوەی شیری پڕ چەوری لەوانەیە مەترسی بۆ سەر تەندروستی جگەر دروستبكات.
دیانۆڤا ئاماژەی بەوەکردوە، هۆکارەی ئەو مەترسییە بۆئەوە دەگەڕێتەوە، خواردنەوەی زیاتر لەسێجار لەهەفتەیەكدا ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی جگەر زیاد دەكات، بەتایبەتی بۆ ئەوكەسانەی تەمەنیان لەسەروی 50 ساڵەوەیە.
دەشڵێت، "شیر سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بەچەوری، بۆیە ئامۆژگاری دەكرێت بەمامناوەندی بخورێتەوە یان بەبژاردەی تەندروستی كەم چەوریی وەك شیری ڕوەكی جێگەی بگیرێتەوە، یان جێگرەوەی كەم چەوریی وەك كەرەی سوك یان پەنیر بەكاربهێنرێت".
ڕونیكردەوە، شیر كە ڕێژەی چەوری تێیدا لە 3.2% زیاتربێت، وەك شیری پڕ چەوریی پۆلێندەكرێت، لەكاتێكدا ڕێژەكانی خوارەوە وەك كەم چەوریی دادەنرێن.
شارەزاكە جەختیكردوهتەوە، لەكاتی پێویستدا، دەكرێت شیر بەڕێژەی 2.5% چەوریی بخرێتە ناو سیستمی خۆراكییەوە، لەگەڵ ئەگەری جێگرتنەوەی بەشیری بادەم یان جێگرەوەی تر لەڕوەك، بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی چەوریی جگەری ناكحولییان هەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی