‌ئیلهام ئەحمەد: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەقۆناغی سەرەتادان

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 131 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت"ئێمە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین لە سوریا و ناوچەکە بەگشتی، سوریا ناوچەیەکی سەرەکییە لە پرۆسەی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان ڕێکخستنەوەی لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەو هێزە کۆمەڵایەتیانەی هەن کە لەسەر ئەم خاکە دەژین".

ئیلهام ئەحمەد لەوتارێکدا ڕونیشیکردەوە، پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانی تا ئێستا بۆ ڕێکخستنەوەی ناوچەکە لە قۆناغی سەرەتاییدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو وڵاتانەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانیان تێدا ڕوویدا، داوای گۆڕانکاری و دیموکراسی و ئازادییان دەکرد، بەڵام چەسپاندن و پێداگریمان بە پاراستنی سیستەمی ناوەندییەوە بینی.

ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت، پرۆسەی گۆڕانکاری وەک ویسترا ڕووی نەدا و ئەو کۆمەڵگایانەی داوای ئازادی و فرەیی و شۆڕشیان دەکرد، چوونەتە قۆناغێکی چەقبەستوویی. ئەمەش بەو مانایە نییە کە شۆڕش کۆتایی هاتووە".
ئ.ه