شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌نهۆمى 25ى یه‌كێك له‌پڕۆژه نیشته‌جێبونه‌كانى شارى سلێمانى، ژنێك كه‌وته خواره‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاریى زیاتر بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌شارپرێسى وت، "به‌یانى ئه‌مڕۆ ژنێك لەپڕۆژەی نیشتەجێبونى شارى دایك له‌سلێمانی كەوتەخوارەو گیانی لەدەستداوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ژنه‌كه تەمەنی 55 ساڵەو لەنهۆمى 25وه کەوتوەتە خوارەوە، به‌ڵام به‌وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌خۆشى هه‌بوه‌و خوشكى یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانى سلێمانیشه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ش، ئاخۆ خۆكوژیه یان نا، سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئەو ژنە لەنهۆمى 25 کەوتوەتە خوارەوەو تائێستا هۆکارەکەی نازاندرێت‌و تیمەکانیان تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردوە".