گەشتە ناوخۆییەکان لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەستپێدەکەن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دوا وادە دەبێت بۆ دەستکردن بە کارکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "بە ڕێنمایی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحەیبیس ئەلسەعداوی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەست بە کارەکانی دەکات بە گەشتە ناوخۆییەکان، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەم زووانە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "فڕۆکەخانەکە بەتەواوی ئامادەکراوە و تەواو بووە لەهەموو لایەنە تەکنیکی و لۆجستییەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "فڕۆکەخانەکە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دروستکراوەو  ئامادەیی و پابەندبوونیان بە ستانداردەکانی سەلامەتی پشتڕاستکردووەتەوە".
ئ.ه