دەوڵەت باخچەلی: ئۆجه‌لان خاوه‌نى به‌ڵێنه‌

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا، سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى به‌پێویست‌و گرنگ ناوده‌بات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیمراڵی تا ئەمڕۆ بەڵێنی خۆی جێبەجێکردوە"، ده‌شڵێت، "ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش-یش بۆ توركیا سودی دەبێت".


ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا (مه‌هه‌په‌) له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان (لیژنه‌ى ئاشتیى) له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى پێویست‌و گرنگه‌".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئیمراڵی تا ئەمڕۆ بەڵێنی خۆی جێبەجێکردوە، هاوكات ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش-یش بۆ توركیا سودی دەبێت، ئەو کەسانە دەبینین كه‌ دەیانەوێت مین لەنێوان ئۆجەلان‌و دەمیرتاشدا بچێنن بۆ تێكدانی پرۆسەكە".

به‌وته‌ى باخچەلی، "مەهەپە ئامادەیە بەشداریی لەو وەفدە بكات كە سەردانی ئیمراڵی دەكەن بۆ گوێگرتن لەعەبدوڵڵا ئۆجەلان، چونی ئەندامانی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ  ئیمراڵی‌و وەرگرتنی پەیامی پێویست بەچاوی خۆیان، پرۆسەکە بەهێزتر دەکات".

باخچەلی لەلێدوانێكدا لەبەردەم گروپی پەرلەمانیی حزبەكەی ئه‌وه‌شى وت، "دەبێت بۆچون‌و بیرۆکەی کۆتایی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەكەكە لەبەرچاو بگیرێت، ئێمە ئەوکەسانە دەبینین کە بەچاندنی مین لەنێوان ئۆجەلان‌و دەمیرتاشدا هەوڵی ڕێگریی لەهەنگاوەکانی تورکیا دەدەن بەرەو جیهانێکی دور لەتیرۆر".

بەپەلە