شارپرێس:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه وانه‌ى په‌روه‌رده‌ى ئیسلامى له‌دوو به‌شه وانه‌وه بۆ یه‌ك له‌هه‌فته‌یه‌دا، یه‌كگرتوى ئیسلامیش بڕیاره‌كه به‌دژایه‌تى ئایینى ئیسلام ده‌زانێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته وەزارەتى په‌روه‌رده بەو گشتاندنەیدا بچێتەوەو ئەو دەستکارییە ئەنجامنەدات".
به‌گوێره‌ى ساڵنامه‌ى نوێى خوێندنى 2025 ـ 2026، هەفتانە دوو وانەی پەروەردەی ئیسلامی دەخوێندرا، بەڵام بەهۆی زیادکردنی وانەی کارامەیی‌و بەها کۆمەڵایەکان بۆ هەر هەفتەیەک دوو وانە، بڕیاردرا بەشە وانەی پەروەردەی ئیسلامی كه‌مبكرێته‌وه بۆ یه‌ك به‌شه.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو بڕیارە لەسەر حسابی پەروەردەی ئیسلامی دراوەو پێشتریش لەپۆلە جیاوازەکان چەندین ئایەت‌و فەرمودە لەپرۆگرامەکانی پەروەردەی ئیسلامی لابراون".
ده‌شڵێت، "پرسیارەکە ئەوەیە لەنێو کۆمەڵگەو گەلێکی موسڵمان‌و لەناو هەموو وانەکانی پەروەردەدا، بۆ دەبێت چاوی وەزارەتی پەروەردە ڕوو لەکەمکردنەوەی بەشە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بێت؟! بەتایبەتیش بۆ تەمەنێکی هەستیاری وەها کە ئایین ڕۆڵێکی گەورەو ئیجابی دەگێڕێت تێیدا!".
فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى، "ئەوکارە سەرکۆنە دەکەین‌و بەکارێکی نەرێنی‌و پلان بۆ داڕێژراوی ئەژماردەکەین کە نایەتەوە لەگەڵ ڕۆڵی پەروەردەی ئیسلامی لەپێگەیاندنی تاکدا، هەربۆیە داوا لەوەزارەتی پەروەردە دەکەین کە بەم گشتاندنەدا بچنەوەو ئەو دەسکارییە ئەنجامنەدەن".
