شارپرێس:
ئهو وهفدهى لهگهڵ سهرۆك كۆمارى توركیا كۆبونهوهى ئهنجامداو دواتر گهیشته ئیمراڵىو بۆ ماوهى سێ كاتژمێر كۆبونهوهی ئهنجامداو نوێترین پهیامى عهبدوڵڵا ئۆجهلان-یشى لهگهڵ خۆى هێنایه دهرهوه، ئۆجهلان وتویهتى، "دهبێت برایهتى نێوان كوردو تورك پهرهى پێبدرێت".
وهفدهكهى ئیمراڵی ئاشكرایكردوه، کۆبونەوەکەیان لەگەڵ عهبدوڵڵا ئۆجەلان زۆر ئەرێنی بوەو ئۆجهلان-یش جەختی لەبەهێزی هێشتنەوەی برایەتیو پەیوەندیی مێژویی نێوان کوردو تورک کردوەتەوە.
دوانیوەڕۆی دوێنێ دوشەممە، شاندی پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمراڵی؛ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوەوەو بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممەش، لەڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی کۆبونەوەکەیان بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە.
لهڕاگەیەنراوەکەدا دهم پارتى وتویهتى، "کۆبونەوەکەی نێوان شاندی دەم پارتیو ئۆجەلان زۆر ئەرێنى بوەو نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندوه، گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێک کردوە، گرنگترینیان، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەیست بەپڕۆسەی نوێی ئاشتی لەباکوری کوردستانو تورکیا".
وەک ئەوەی وهفدهكه باسیکردوە، لەکۆبونەوەکەدا، ئۆجەلان جەختی لەڕێکخستنەوەو بەهێزی هێشتنەوەی برایەتیو پەیوەندیی مێژویی نێوان هەردوو نەتەوەی کوردو تورک کردوەتەوە.
لەبارەی تەندروستیی ئۆجهلان وهفدى دەم پارتی جهختیكردوهتهوه، "تەندروستیی ئۆجەلان زۆرباش بوهو ورەشی زۆر بەرزبوه".
ئەمە لەکاتێکدایە، لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ڕۆژی پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆ جاری سێیەم پێشوازیی لەوهفدى "ئیمراڵی"ی پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کرد.
کۆبونەوەکە لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەئەنكەرە بەڕێوەچوو، تێیدا دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتیو هەنگاوەکانی داهاتوو تاووتوێکران.
وهفدى دەم پارتی، کە پێکهاتبون لەپەروین بوڵدانو میتحات سانجار دوای کۆبونەوەکە ئاماژەیان بەوەدا، "هەڵسەنگاندنی ورد"یان بۆ قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتیو کۆمەڵگەی دیموکراتی کردوەو بۆچونو ڕاسپاردەکانی خۆیان خستوەتەڕوو.
هەروەها جەختیان لەوەشکردوهتهوه، لەگەڵ ئەردۆغان گەیشتونەتە "تێگەیشتنی هاوبەشو کۆدەنگی" لەسەر ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەکە "خێراترو کاریگەرتر" بەڕێوەبچێت.
     
        
             
            
          
			
				