شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو ڕوداوێكى قورسى هاتوچۆ له‌ناو شارى سلێمانى ڕویدا‌و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س برینداربون، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌بریندارانى ئه‌و ڕوداوه به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕادیۆى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی پێكدادانانى نێوان دوو ئۆتۆمبیل له‌بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود ڕوداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ ڕویدا‌و تیایدا حه‌وت كه‌س برینداربون.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، یەکێک لەبریندارەکانی ڕوداوه‌كه گیانیلەدەستداوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوه، "ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه، ناوی مامۆستا عەبدوڵڵای دێرێ-یه مامۆستای مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەره لەسلێمانی، تەمه‌نی 69 ساڵه".